ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی دەرچووانی زانکۆکانی سنووری ماددەی 140 دەکات
- کوردستان
- 7 تشرینی دووەم
دەرچووانی زانکۆکانی کتاب لە ئاهەنگی دەرچوونیان، وێنە: زانکۆی کتاب
ئاڤا نیوز
سەدان دەرچووی چەند زانکۆ و کۆلیژێکی سنووری ماددەی 140 ناڕەزایی دەردەبڕین کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان دان بە بڕوانامەکانیان نانرێت.
چیرۆکە سەرەکیەکە: ڕۆژی چوارشەممە، سەدان دەرچووی زانکۆکانی قەڵەم و کتاب لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوایان کرد دەنگیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بگەیەنین، دوای ئەوەی بەدواداچوون کرا دەرکەوت، تەنیا ئەو دوو زانکۆیە نین کە دان بە بڕوانامەکانیان نانرێت، بەڵکو هەریەکە لە زانکۆکانی قەڵەم، کتاب، نوور و حەدبا، هەروەها لقی زانکۆکانی ئیمام کازم و ئیمام جەعفەر دەگرێتەوە. لەبەرامبەردا بەغدا هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر هەرێمی کوردستان دان بە بڕوانامەی ئەو زانکۆیانە نەنێت، ئەوانیش ئیعتیرافکردن بە زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێننەوە.
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند هۆکارێکی دەستنیشانکردووە کە دان بە بڕوانامەی ئەو زانکۆیانە نانێت ئەوانیش، ئەو زانكۆیانە پابەندی ئەو ڕێسا و ڕێنماییە نین کە زانکۆکانی هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەکەن، هاوکات دەوامكردنی قوتابیان لەو زانكۆیانە زۆر لاوازە و قوتابی بە ئارەزووی خۆی دەوام دەكات و لە وانەكان ئامادە دەبێت. لەلایەکی دیکەوە، قوتابی لە بەشە بەرزەكانی خوێندن بە نمرەیەكی زۆر كەم لەو زانكۆیانە وەردەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: گەشاو خالید، گوتەبێژی زانکۆکانی کیتاب و قەڵەم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ساڵانە بەرزترین و نزمترین کۆنمرەی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکانیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دیاری دەکرێت نەوەک ئەوان، ئەوەش ڕاست نییە کە قوتابیان بە ئارەزووی خۆیان دەوام دەکەن، بەڵکو هەر قوتابییەک غیاباتی زۆر بێت فەسڵ دەکرێت.
نووسراوی فەرمی: ئاڤا نووسراوێکی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەستکەوتووە، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان ڕێککەوتی 27-9-2020, واتە چوار ساڵ پێش ئیستا نووسراوی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان کردووە، ڕەزامەندی دەربڕیوە دان بە بڕوانامەی دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2014-2015 بنرێت.
بۆ دەرچووانی ساڵانی دواتر، ئەنجوومەنی وەزیران داوای کردووە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تاوتوێ ئەم بابەتە بکەن و چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە و بێدەنگی لەم بابەتە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





