
ترەمپ لە ناو دادگایەکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سكاڵا یاساییەكان بەرۆكی ترەمپ بەرنادەن و لە 26ـی ئەم مانگە، دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەیەك دەدات، كە لەدژی تۆماركراوە، ڕەنگە بە هۆی دۆسییەکی تاوانکاری سزا بدرێت.
چیرۆكی سەرەكی: پێش هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی ئەمریكا بۆ جاری دووەم، دۆناڵد ترەمپ تاكە سەرۆكی مێژووی ئەمریكا بوو كە پێشتر لەسەر دۆسیەیێكی تاوانكاری سزادرابێت، دوای هەڵبژاردنەوەشی بە سەرۆكی ئەو وڵاتە، سكاڵا یاساییەكان بەرۆكی بەرنادەن و لە 26ـی ئەم مانگە، دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەیێك دەدات، كە لەدژی تۆماركراوە.
وێنە گەورەكە: بڕیارە ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە، دادگا بڕیاری كۆتایی لە دۆسیەیێك بدات، كە لەلایەن ئەكتەری فیلمە پۆڕنەكان، ستۆرمی دانیێڵز، لەسەر ترەمپ تۆماركراوە لە بەرامبەر بێدەنگكردنی ئەو خانمە سینەمكارە لە بڵاوكردنەوەی پەیوەندی گوماناوی نێوانی لەگەڵ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، پارێزەرانی ترەمپ داوای دواخستنی دۆسیەكانیان كردووە، و دڵنیاییش بە لایەنگرانی دەدەن هەموو ڕێكارە یاساییەكان دەگرنەبەر بۆ سەلماندنی بێتاوانی ترەمپ لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی.
زانیاریی زیاتر: جگە لە تۆمەتی پێدانی بەرتیل بۆ بێدەنگكردنی خانمە ئەكتەرەكە، هێشتا سێ دۆسیەی دیكەی تاوانكاری بەرۆكی ترەمپی بەرنەداوە، كە دووانیان لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریكا و حاكمی ویلایەتی جۆرجیا لەسەری تۆماركراوە بە تۆمەتی ناوزڕاندنی دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت لەلایەن ترەمپەوە، گوایە پیلانگێڕییان لەدژی كردووە بۆ شكستپێهێنانی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2020.
لە گۆشەیەکی دیکە: دواهەمین تۆمەت کە ڕووبەڕووی ترەمپ کراوەتەوە، پەیوەندی بە خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیە نهێنییەكانی ئاسایشی نیشتیمانی هەیە و بەوە تۆمەتبار کراوە کە لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی لە ساڵانی 2016 تاوەكو 2020 کە بەشێک لەو دۆسییە نهێنییانەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە
ئەوەش بزانە: ڕەنگە دادگا گرفتی تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی بۆ دروست ببێت، بەو پێیەی بە گوێرەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ئەمریكا، هەر كەسێك ببێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە، مافی پارێزبەندیی سەرۆكایەتی بەدەست دەهێنێت.
چی ڕوودەدات ئەگەر ترەمپ حوكم بدرێت؟
لە ئەگەری ساغبوونەوەی تاوانەكان بەسەریدا، دادگا بۆی هەیە ترەمپ بە زیندانیكردن سزا بدات، یاخود سزاكەی بۆ دەستبەسەركردن لە شوێنی مانەوە یاخود پێبژاردن یان بەشداریكردن لە خزمەتی شارستانی كەمبكاتەوە.
شارەزایانی یاسایی لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟
بەهۆی نەبوونی ڕووداوی هاوشێوە لەمێژووی هیچ سەرۆكێكی پێشووی ئەمریكا، شارەزایانی یاسایی لەو وڵاتە ڕووبەڕووی سەختی لە شیكردنەوەی بەند و ماددە یاساییەكان بوونەتەوە، بەو پێیەی سەرۆكی ئەمریكا پارێزبەندی هەیە و ناكرێت لەسەر هەر جۆرە تۆمەتێك ڕووبەڕووی دادگا بكرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرسی یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی تاوانكاری ترەمپ دەبووایە پێش هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بووایە، بەڵام بە بیانووی ئەوەی ئەو سكاڵایانە نەبنە كاڵای بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن دیموكراتەكانەوە، دادگا نەیویست سەربەخۆیی خۆی لەدەستبدات و دۆسیەكەی تا دوای هەڵبژاردن دواخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






