
کەریم فەیسەڵ و محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی کەریم فەیسەڵ، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە مامەڵەی وەرگرتنی بەرتیل لەگەڵ کەسێک دەکات و دواتر هەواڵی دوورخستنەوەی لە میدیاکان بڵاوبووەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ ڕەتی ناکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی دەنگی کەریم فەیسەڵ بڵاوبووەتەوە، داوای بەرتیل لە کەسێک بە ناوی ئەبو تەها دەکات و بە ملیۆنێک دۆلاریش ڕازی نابێت، ئەمەش لە ماوەیەکی کەمدا کاردانەوەیەکی زۆری لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو دەزگا میدیایانە دەکات کە هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە و بێبنەما بڵاودەکەنەوە، دەڵێت حکومەت ڕووبەڕووی هێرشی میدیایی جۆراوجۆر بووەتەوە، بەڵام ڕاگەیێنراوەکەدا بەهیچ جۆرێک باسی تۆمارە دەنگییەکە نەکراوە و ناوی کەریم فەیسەڵ نەهێنراوە.
هاوکات جەخت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیش دەکاتەوە و دەڵێت، بەردەوام دەبن و ئەو دەستکەوتانەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەدەسهاتوون گەندەڵکارانی تووڕە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: کەریم فەیسەڵ ڕایگەیاند: "ئەو تۆمار دەنگییەی بە ناوی منەوە بڵاوبووەتەوە دوورە لە ڕاستی و بەتەواوی ڕەتی دەکەمەوە، سەرۆکوەزیرانیش بڕیاری دوورخستنەوەمی نەداوە، بڵاوکردنەوەی ئەم ساختەکارییە بەهۆی دەستپاکی و ڕێگریکردنمانە لە گەندەڵکاری و متمانەم بە دەسەڵاتی دادوەری هەیە لە هێنانەدی دادپەروەری لەم ستەمەی لێم کراوە".
لێدوانە فەرمییەکان: ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستی کردەوە کە کەریم فەیسەڵ لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، بەڵام دواتر ئیبراهیم سومەیدەعی، ڕاوێژکاری سوودانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەواڵی دوورخستنەوەی کەریم فەیسەڵ ڕاست نییە، بڕیاری لەمشێوەیە نەدراوە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە".
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: بەشێک لە خەڵک و چاودێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن تۆمارە دەنگییەکە بە ژیریی دەستکرد (AI) دروست کراوە، تاوەکو ئێستاش حکومەتی عێراق بە پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوە هیچی بەفەرمی لەسەر نەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





