
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە چیای شنگال
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە چیای شنگال دەکەنە ئامانج و تاوەکو ئێستاش زیانەکانی ئەو هێرشە دیار نین.
وێنە گەورەکە: هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر بەرپرسان و چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو شوێنانەی چەکدارانی پەکەکەی لێ نیشتەجێیە بەردەوامە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ئەمە دووەم هێرشی سوپای تورکیایە بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە سنووی پارێزگای دهۆک و نەینەوا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند: دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 10-11-2024 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شنگال کردە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە هێشتا زیانەکانی ئەو هێرشە دیار نین کە چەند کەس کوژراون یان برینداربوونە.
لەلایەکی دیکەوە: دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گوندی کلیل لە سنووری ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەپرسێک و دوو چەکداری پەکەکە کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت