ئەنجامی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دوای 6 هەفتە لە ئەنجامدانی ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 10 تشرینی دووەم

دوو کەس لە تیمی سەرژمێری گشتیی کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتان لە خێزانەکان؛ وێنە ئەرشیڤە و بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە سەرژمێری ئەزموونی کرا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیێنێت ئەنجامە سەرەتاییەکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دوای 6 هەفتە لە ئەنجامدانی ئاشکرا دەکرێت و ڕەتیشی دەکاتەوە ئامانجی ئەو سەرژمێرییە سیاسی بێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 20-11-2024، پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: هانا ئەسەدی، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرژمێری دانیشتووان لەڕێگەی دەرئەنجامەکانییەوە، بنکەیەکی زانیارییە بۆ پەرەپێدانی پلان و دیدگای دروست.
بە گوتەی ئەسەدی، بابەتی پێدانی زانیاری دروست بە تیمە گەڕۆکەکان پێداویستییەکانی هەر ناوچەیەک و چینە ئابوورییەکانی کۆمەڵگە دەناسرێن، بەو مانایەی ئەو هاووڵاتییانەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەکە هەژار نشینەکان پلانی دروستیان بۆ دابڕێژرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەیان بۆ بکرێت.
لەلایەکی دیکە: هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا عەلی عەدنان، بەڕێوبەری گشتیی سەرژمێری ڕایگەیاند: قۆناغی یەکەمی سەرژمێری تەواو بووە و گرنگترینیان قۆناغی گەماڕۆسازی و ژمارەدانانە، ئەنجامە سەرەتاییەکانی سەرژمێرییەکەش دوای 6 هەفتە لە ئەنجامدانی سەرژمێری بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
لە گۆشەیەکی دیکەوە: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا کێشەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکراون، لانیکەم پێمان باشە ئەو سەرژمێرییە لەو ناوچانە دوابخرێت تا ئەو کاتەی ماددەی 140 جێ بەجێ دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێکرد
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا