ئەنجوومەنی ڕاژە بەدواداچوون بۆ گەندەڵییەکەی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات
- کوردستان
- 10 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
جاریکی دیکە دژی گەندەڵییەکەی زانکۆی ڕاپەڕین لە دامەزراندنی وانەبێژان قوتابییە یەکەمەکان خۆپێشاندانیان کرد، داوایان کرد ئەم گەندەڵییەی کراوە هەڵبووەشێنرێتەوە، یەکێک لە قوتابییەکیان دروشمێکی نووسیبوو: دامەزراندن چۆن وایە، پڕی خوشک و برایە. ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەنجوومەنی ڕاژە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکات و پێشتریش کەیسێکی هاوشێوەی هەڵوەشاندووەتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاپۆرتەکانی ئاڤا و جووڵاندنی کەیسەکە بە بایەخەوە، هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا لیژنەیەکی پێکهێنا و تاوەکو ئێستاش لە لێکۆڵینەوە بەردەوامە، ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەش لە ئەنجوومەنی وەزیران کە تایبەتە بە دامەزراندن، بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەدواداچوون بۆ زیادکردنی ناوی 248 کەسەکە دەکەن کە بە تەزکیەی حیزبی و خزمایەتی لە زانکۆی ڕاپەڕین ناویان بۆ لیستی وانەبێژان زیادکراوە، هەر کەسێک شایستە نەبێت ناوی لادەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنە هەر لە ڕانیە پێشتر کاری لەسەر کەیسێکی گەندەڵی هاوشێوە کردووە و دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەری بە نایاسایی هەڵوەشاندووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین پێویستی بە 24 فەرمانبەر دەبێت وەکو سڕکەر بە شێوازی کرێی ڕۆژانە دایان بمەزرێنێت ڕۆژانە بە 15 هەزار، بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکە ویستوویانە خزم و کەسوکاری خۆیان دابمەزرێن، بە بێدەنگی لیستێکی 24 کەسییان داوەتە ئەنجوومەنی ڕاژە بۆ ئەوەی پەسەندی بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی ڕاژە ئەمەی پێ قبوڵ نەبووە و ڕەتی کردووەتەوە، چونکە لە کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بارزانی دامەزراندن بەشێوەی لیست نەماوە، بەڵکو دەبێت بە ئاشکرا ڕابگەیێنرێت، هەر کەسێک حەز بکات فۆرم پڕبکاتەوە و دواتر بەپێی شایستەبوون سیڤییەکان هەڵبژێردرێن.
چارەسەر: لە ئەنجامدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی ڕانیە ناچارکراوە بانگەواز بۆ دامەزراندنی 24 فەرمانبەرەکە بکات، 500 کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە و دواتر بەپێی خاڵبەندی و شایستەبوون فەرمانبەرەکان هەڵبژێردران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





