
ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ، وێنە: ap
ئاڤا نیوز
ساڵانە بەگوێرەی بەرنامەی تواناسازی عێراق، ژمارەیەک قوتابی لە هەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن، بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانیستیش دەڵێت، سەرژمێری کاریگەریی لەسەر ئەو ڕێژەیە دەبێت کە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی کە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی تواناسازی دایناوە، ساڵانە ژمارەیەک قوتابی بۆ خوێندن دەنێردرێنە دەرەوە و خەرجییەکانیان لەسەر حکومەتی عێراق دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د.یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق دایناوە، ساڵانە ژمارەیەک قوتابی بۆ خوێندن ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن، 12٪ی ئەو ڕێژەیەش کە 100 قوتابین بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت، ئەگەر سەرژمێریی بکرێت کاریگەری لەسەر ئەم ڕێژەیە دەبێت.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی بەرنامەی تواناسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.یاسین ساڵح دەڵێت: بەهۆی ڕەوشی داراییەوە بەرنامەکە ڕاگیراوە، ئومێدمان هەیە لە ساڵی 2025 دۆخەکە ڕەوشی ئابووری کوردستان سەقامگیر دەبێت، ئەو کاتە دەست بە جێبەجێکردنەوەی بەرنامەی تواناسازی دەکەینەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا سێ هەزار قوتابی کورد لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، تەنیا لە ساڵی 2024 دا نزیکەی 500 قوتابی بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا چوونەتە دەرەوە.
زانیاریی زیاتر: بە چوار شێواز قوتابی بۆ خوێندن دەنێردرێتە دەرەوە، کە بەم شێوازەیە:
- تەواوی خەرجییەکان لەسەر خودی قوتابی دەبێت.
- کارمەندانی حکومی کە ساڵانە بە پێی پلان مۆڵەتیان پێدەدرێت و حکومەت مووچە بنەڕەتیەکانیان بۆ خەرج دەکات.
- زەمالاتی وڵاتان کە ساڵانە دەیبەخشن بە کوردستان، هەموو خەرجیەکانی خوێندن لەسەر ئەو وڵاتانە دەبێت.
- ئەوانەی لە ڕیگەی زەمالاتی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق وەردەگیرێن، حکومەتی عێراق گشت خەرجیەکان دەگریتە ئەستۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوتابییان زیاتر بۆ خوێندن ڕوو لە بەریتانیا، ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپا، تورکیا، ئێران، میسر دەکەن، بەشێک لەو قوتابییانەی لەسەر حسابی خۆیان دەخوێنن زیاتر ڕوو لە ئێران دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






