
دیمەنێک لە شاری سلێمانی، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوو فەرمانبەری ئافرەت بەتۆمەتی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لە ڕێی وەسڵی بەتاڵەوە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی 10 ڕۆژە دزییەکە ئاشکرا بووە و تاوەکو ئێستاش تۆمەتبارەکان دادگایی نەکراون. یەکێک لە تۆمەتبارەکان ناوی سەرگوڵە و بەڕێوەبەری کارگێڕی و داراییە، ئەو دیکەیان ناوی سۆزانە و بەرپرسی ڕسومات و خەرجییەکان بووە و ئێستا خانەنشین کراوە، بەڵام دوای دەستگیرکردنی سەرگوڵ ئەویش دەستگیر دەکرێت، تاوەکو ئێستاش نازانریت هیچ بەرپرسێکیان لەپشت بووە یان هەر خۆیان دزییەکەیان کردووە.
زانیاریی تایبەت: ئەو دوو فەرمانبەرە چەندین ڕێگایان بۆ دزینی پارەکە بەکارهێناوە، یەکێک لەوانە دروستکردنی وەسڵی بەتاڵە، دوای پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە، گومان لەسەر وەسڵەکان دروست دەبێت، بۆیە لێکۆڵینەوە دەکەن و بۆیان دەردەکەوێت ئەم وەسڵانە دروستکراون و بەتاڵن، هەروەها دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریش لە ماوەی ساڵێکدا لە خەرجییەکانی فەرمانگەکە دیارنەماوە. واتە پارەکەیان قۆناغ بە قۆناغ بردووە، هیچ بڕە پارەیەکیش نەگەڕێنراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەشێوەیەکی فەرمی تاوەکو ئێستا لەگەڵ وەزارەت قسە لەسەر ئەم بابەتە نەکراوە، بەڵام لەدوورەوە زانیارییان لەسەر دەستگیرکردنی ئافرەتێکی ژمێریار هەیە، بەڕێوەبەرە خانەنشینکراوەکەش کە دەستگیرابوو بەکەفالەت ئازاد کراوە، هەرچەندە ئەو واژۆکانی کردووە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە لە دەرەی ئاگایی ئەو کارەکان کراون".
ژمارەکان وادەڵێن: داهاتی کارەبای سلێمانی زۆرە، ساڵی 2023 مانگی وا هەبووە 10 بۆ 15 ملیار دینار بووە، بۆیە داهاتی ساڵێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەنێوان 100 بۆ 150 ملیار دینارە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






