کونسوڵی ئێران لەبارەی "ساختەکاریکردن لە هەڵبژاردن" وەڵامی لایەنەکان دەداتەوە
- کوردستان
- 11 تشرینی دووەم
نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر
ئاڤا نیوز
كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سەبارەت بە دەنگۆی "ساختەکاریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان" وەڵامی لایەنە سیاسییەكان دەداتەوە.
وێنە گەورەكە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان چەند لایەنێكی ئۆپۆزسیۆن كە لە ڕێژەی دەنگەكانیان ناڕازین، ئێرانیان بەوە تۆمەتبار كرد كە لە بەرژەوەندیی هەندێ لایەن دەستكاریی ئەنجامەكانی كردووە.
لێدوانی فەرمی: نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: نازانین لەسەر چ بنەمایەک ئەم پروپاگەندانە دروست دەبن، ئێمە تەنانەت بۆ چاودێریکردنیش هیچ نوێنەرێکمان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان نەبووە.
لەلایەكی دیكەوە: کونسوڵی ئێران ڕاشیگەیاند: ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكە لە بەغدا کراون، هەرێمی کوردستان خۆی پرۆسەکەی جێبەجێ کردووە و عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانیش چاودێر بوون، ئێران هیچ ڕۆڵێکی نەبووە تا بتوانێت ساختەکاری تێدا بکات.
ئەوەش بزانە: نەسروڵڵا ڕەشنوودی جەختی كردەوە كە ئێران ئاگاداری ئەوەیە هەندێك لایەن گومانیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەیە، داواشی كرد كە هەمووان دان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بنێن و هەرچی زووە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت