عەبدوڵڵا حاجی مەحموود ڕووخاندنی خانووەکەی لە گوڵەخانە پشتڕاست دەکاتەوە
- کوردستان
- 11 تشرینی دووەم

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان، ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ لەلایەن محەممەدی برایەوە خانووەكەی ڕووخێندراوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئاسایشی هەڵەبجە خانووەکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحموودی لە گوڵەخانە ڕادەستی محەممەدی حاجی مەحموود، سكرتێری پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كردەوە ڕۆژی دووشەممە 11-11-2024 بە شۆفڵ و حەفارە دەستی بە ڕووخاندنی خانووی براكەی كرد.
بڵاوكراوەی فەرمی: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود سەبارەت بە ڕووخاندنی خانووەكەی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئاسایشی هەڵەبجە خانووەكەمیان لە گوڵەخانە ڕادەست كردەوە، لەلایەن محەممەد حاجی مەحموود و هێزەکەى جارێکى تر خانووەکەم داگیر كرایەوە، ئەمڕۆ بە ئامێرى ڕووخاندنى خانوو (دەقاق) دەستیان کرد بە ڕووخاندنى خانووەکەم، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانم بە فەرمى لێ ئاگادار کردەوە و ڕێکكارى یاساییشم گرتەبەر.
ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ کەس و لایەنێک بۆى نییە بەبێ مۆڵەتى فەرمى دادگا زێدەڕۆیی بکاتە سەر موڵک و ماڵى هەر هاووڵاتییەک، ئێمە بۆ پاراستنى ژیانى خەڵکى ناوچەکە و پێشمەرگەکان خۆمان بەدوور گرت و بەجێمان هێشت بۆ لایەنى پەیوەندیدار، لەهەمان کاتدا هیچ گرژییەک لە ئارادا نەبووە و هیچ بەهانەیەک نەبوو تا پاساو بهێنێتەوە بۆ ئەو کارە قێزەونە.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود داواش لە لایەنگرانی بزووتنەوەى سۆسیالیستى کوردستانى-عێراق دەكات خۆڕاگر بن و دان بە خۆیاندا بگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت