پارێزگاری کەرکووک: کێشەی زەویی جووتیارانی کورد بە یاسا چارەسەر دەکرێن
- کوردستان
- 12 تشرینی دووەم
ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك
ئاڤا نیوز
کێشەی زەویی و زاری جووتیارانی کورد لە کەرکووک تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کە بەهۆی بڕیارێکی ڕژێمی پێشووی بەعس زەویی جووتیارانی کورد لەسەر عەرەبی هاوردە تاپۆ کراون.
وێنە گەورەکە: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوو کۆبوونەمان لەبارەی کێشەی زەوی و زاری جووتیارانی کورد لە کەرکووک لەگەڵ فەرماندەیی عەمەلیاتی کەرکووک و جووتیارانی کورد و عەرەب ئەنجامدا، بۆ ئەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزینەوە.
پارێزگاری کەرکووک ئاماژە بەوەش دەکات، "لە کۆیی گشتیی ئەو زەوییانەی کێشەی لەسەرە، هەزار و 500 دۆنم زەوی دەبێت، بەڵام 18 هەزار دۆنم زەویی دیکە کێشەی لەسەر نییە، دەبێت چارەسەر بکرێن و ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوووکم ڕاسپاردووە بە ڕاپۆرتێک تەواوی کێشەکە بۆ پارێزگای کەکووک بنێرن تاوەکو لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە یاسا کێشەکان چارسەر بکرێن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو زەوییانەی کەرکووک لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی بەعس بە یاسا بە ناوی عەرەبەکان کراوە، بۆ هەڵوەشادنەوەی بڕیارەکە دەبێت لە پەرلەمانی عێراق دووبارە بڕیاری لەسەر بدرێت و بە یاسا چارەسەر بکرێت و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت