
دوو کارمەندی سەرژمێری - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە كۆی 61 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان كە فۆڕمی 'بژمێر'ـیان پڕكردووەتەوە، ناوی زیاتر لە 19 هەزاریان دەرچووە و حكومەتی عێراق گرێبەستی دوو مانگ كاركردنیان لەگەڵ دەكات.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو بژمێرانە گرێبەستی دوو مانگیان لەگەڵ دەكرێت و بۆ هەر مانگێكیش بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت، هاوكات بەشداری لە چەند خولێكیش دەكەن و بۆ هەر ڕۆژێک 10 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی دەستەی ئامار، بژمێرەکان لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەباڵخیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەڕەک یان گوند دەستنیشانکراون.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەو ناوانەی کە دەرچوون، لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەیەن:
هەولێر: حەوت هەزار و 487 بژمێر
پارێزگای دهۆک: دوو هەزار و 906 بژمێر.
سلێمانی: چوار هەزار و 625 بژمێر.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: هەزار و 180 بژمێر.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: هەزار و 304 بژمێر.
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 869 بژمێر.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 706 بژمێر.
ئەمەش بزانە: ئەو کارمەندانەی ناوەکانیان دەرچووە، پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە شوێنەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریکراودا لە هۆڵەکانی ڕاهێنان ئامادەبن، لە ئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەوا شوێنەکانیان بەدەرچووێکی دیکە پڕدەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت