
دادگای تاوانەكانی مێردین - باكووری كوردستان
ئاڤا نیوز
دادگای مێردین پێنج جار سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ دوو بکوژی خانەوادەکەی دهۆک دەرکرد و کەسوکاری کوژراوانیش بە سزاکە ڕازی نین.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی پێنجشەممە 2024/11/14 دادگاییکردنی تۆمەتبارانی كەیسی كوشتنی خانەوادەكەی شاری دهۆك لە دادگای تاوانەكانی مێردین لە باكووری كوردستان بەكۆتاهات و دادگا بڕیاریدا بە زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ دوو تاوانباری دۆسیەكە بە ناوەكانی فاریس ئەكسێڤن و عەبدوڵڵا كاپلان.
لێدوانی فەرمی: كەسێکی خانەوادەی کوژراوەکانی دهۆك، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئاگاداری ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی "دادگای مێردین"ـن، بەڵام بە بڕیارەكە ڕازی نین و چاوەڕوانی بڕیاری لەسێدارەدانی سەرجەم بكوژانی ئەو كەیسە بوون.
زانیاریی زیاتر: كەسوكاری خانەوادەی کوژراوەکانی دهۆك، كە لە بەشێكی زۆری پرۆسەی دادبینیكردنی تۆمەتباران لە دادگای مێردین ئامادە دەبوون.
لەلایەکی دیکەوە: کەسوکاری کوژراوەکانی دهۆک بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ڕایانگەیاند: داوادەكەین تەواوی تۆمەتبارانی ئەم كەیسە سزابدرێن، ئەوەش ئاشكرا بكرێت كە كێ لەپشت ئەو كردە تاوانكارییەوە بووە.
باكگراوند: ڕۆژی 19-01-2023، لەسەر ڕێگەی سەرەكی نوسێبین-مێردین لە باكووری كوردستان، پێنج هاووڵاتیی خانەوادەیەكی شاری دهۆك كە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی لە باشووری كوردستانەوە چووبوونە باكوور، لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیان لەلایەن چەند كەسێكەوە شەهیدكران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە