
ژمارەیەک قوتابی بیانی کە بۆ بەمەستی خوێندن ڕوویان لە وڵاتی چین کردووە
ئاڤا نیوز
وڵاتی چین ژمارەیەك دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابییانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا ڕادەگەیەنێت، خوازیاران لە سەرانسەری جیهانەوە دەتوانن داواكاریی پێشكەش بكەن. سەرجەم تێچووی خوێندن و گەشتكردنیش لەئەستۆی حكومەتی چینە.
وێنە گەورەكە: كۆماری میللی چین وەك نەریتێكی ساڵانە، ژمارەیەك كورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لەسەرجەم بوارە زانستییەكاندا بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای شانگەهای لەسەرتاسەری جیهانەوە دەڕەخسێنێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی دەرفەتەکەوە حکومەتی چین دەڵێت، سەرجەم تێچووی خوێندن و گەشتكردن لە ئەستۆی حكومەتی چین دەبێت و جگە لەوەش بۆ خەرجی گیرفان، مانگانە بڕێك پارە بەو قوتابیانە دەدرێت كە ناویان بۆ سكۆلەرشیپەكە دەردەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خوازیاران لە ئێستاوە دەتوانن داواكاریی پێشكەش بكەن و پۆرتاڵی پێشكەشكردن تا ڕێككەوتی 2025/4/15بەردەست دەبێت.
ئەمەش بزانە: یەکێک لە ئاسانکارییەکانی حکومەتی چین ئەوەیە، مەرجی هەبوونی توانستی زمانی ئینگلیزی جۆری (ئایەڵتس)ـی تێدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا