
کۆلێژی سەربازیی بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق كردنەوەی خولی 115ـی لە كۆلێژی سەربازیی لە بەغدا ڕاگەیاند و هەزار گەنج وەردەگرێت لەو ژمارەیە 120ـیان بۆ كوردن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق، پڕكردنەوەی فۆڕم لە ڕۆژی 16-11-2024 دەستپێدەكات و لە 21-11-2024 كۆتایی پێدێت، هاوکات بۆ ئەو كەسانەی كە سەرباز نین دەبێت تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 22 ساڵ بێت و بۆ ئەو كەسانەشی كە سەربازن دەبێت تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 24 ساڵ بێت بەمەرجێك سێ ساڵ خزمەتیان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەگڤان سندی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: گەنجانی كوردیش دەتوانن فۆڕم پڕكەنەوە و داوا پێشكەش بكەن، بەو مەرجانەی كە دیاریكراون، لە كۆی هەزار كەس كە لە كۆلێژەكە وەردەگیرێن، 120 كەسیان دەبێت كورد بن.
ئەمەش بزانە: دەرچووانی هەردوو بەشی وێژەیی و زانستیی 12ی ئامادەیی نابێت نمرەیان لە %70 كەمتر بێت و دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەكانیش نابێت نمرەیان لە %80 كەمتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت