
دیمەنی دەرەوەی ئۆتێلی ئەدیر ئەمیلال لە بیابانەکانی وڵاتی میسر
ئاڤا نیوز
هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی لە ناوەڕاستی ناوچە بیابانییەكانی سیوە لە وڵاتی میسر بە دووری 300 كیلۆمەتر لەنزیكترین خاڵی ئاوەدانی، بە دیزاینی تەلارسازی کۆنی دەڤەرەکە بنیاتنراوە و، خاڵییە لە هەموو جۆرە ئامراز و ئامێرە سەردەمییەكان.
لێدوانی فەرمی: بەوتەی تیمی كارگێڕیی هۆتێلەكە، نرخی یەك شەو مانەوە لە ژوورێكی هۆتێلی "ئەدریر ئەمیلال" ئێجگار بەرزە و بەگوێرەی وەرزەكانیش نرخەكەی دەگۆڕێت، لە هەموو دۆخێكیشدا نرخی یەك شەو مانەوە لە ژوورێكی ئەو هۆتێلە لە 500 دۆلارەوە دەستپێدەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گەشتیارانەی لە هۆتێلی "ئەدریر ئەمیلال" دەمێننەوە، بەتەواوی پشت بە كەلوپەل و پێداویستییە دێرینەكان دەبەستن. هیچ جۆرە ئامرازێكی هاوچەرخی تێدا بەدی ناكەیت، تەنانەت هێڵەكانی كارەبا، ئینتەرنێت و پەیوەندیکردنی نییە.
زانیاریی زیاتر: تەنانەت ئەو خواردنانەی كە لە كاتی ژەمەكان پێشكەش بە گەشتیاران دەكرێت سروشتین و لە بەرهەمی دار و درەختی دەوروبەری هۆتێلەكەیە، گۆشتی پەلەوەر و ئاژەڵی جۆراوجۆریش هاوشێوەی پیشەی شوانكاری لە سەردەمی كۆندا، بەردەست دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی فەتانەی وەلیدی تێدەپەڕێت