
بەکارهێنانی ئایپاد بۆ پڕۆسەی سەرژمێری، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی دانیشتووان بەشێوەی ئۆنڵاین و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بکرێت، پڕۆگرامەکانی بەشێوەیەکن ناتوانرێت هاک بکرێن.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حەسەن، سەرپەرشتیاری ئایتی سەرژمێری لە پارێزگای هەولێر بە مەجید خزر، پەیامنێری ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی جێبەجێکار هەیانە، سیستەمێکی تایبەت بە سەرژمێری بەکاردەهێنرێت کە پێشتر لە وڵاتانی دیکە بۆ سەرژمێری بەکارهاتووە و سەرکەوتوو بووە، هاوکات زانیارییەکان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەنێردرێنەوە بۆ داتا سەنتەر، پڕۆگرامەکانیش بەتەواوی پارێزراون، لە ئەگەری هاککردنی داتا بەیسەکانیش، دەستیان بە زانیارییەکان ناگات، چونکە پڕۆگرامەکان تەنیا کۆد نیشان دەدەن.
پڕۆگرامەکانی سەر ئایپادی بژمێرەکان چین؟
سەرپەرشتیاری ئایتی سەرژمێری لە پارێزگای هەولێر ئاماژە بە پڕۆگرامەکانی نێو ئایپادەکانی دەست بژمێرەکان دەکات و دەڵێت: ئایپادەکان چەند پڕۆگرامێکیان تێدایە، ئەوانیش بەرنامەی پەیوەندیکردنن بە تۆڕی ئینتەرنێت بۆ گواستنەوەی داتا و زانیارییەکان بۆ داتا سەنتەر. هاوکات بەرنامەی تایبەت بە فۆرمی سەرژمێری لەسەرە و بژمێرەکان زانیاریی هەر خێزانێکی تێدا تۆمار دەکەن، بەرنامەکانی دیکەش یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سەر ئایپادەکە لەکاتی هەبوونی هەر گرفتێک، چونکە پرۆسەکە لەسەر نەخشە دەکرێت و پێویستی بە GPS هەیە.
ئایپادەکانی دەست بژمێرەکان ئاسایین؟
ئایپادەکانی دەست بژمێرەکان تایبەتن بە پرۆسەی سەرژمێری و خەسڵەتەکانی سەرژمێریکردنی تێدایە، جیاوازییان هەیە لەگەڵ ئەو ئایپادانەی لە بازاڕدا دەفرۆشرێن، هاوکات هەر بژمێرێک خاوەنی یوزەر و سنووری خۆیەتی لەسەر ئایپادەکەی، تەنیا دەتوانێ لەو سنوورە زانیارییەکان تۆمار بکات کە بەپێی نەخشەکە بۆی دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






