پارتی بەرنامەیەکی تایبەت بۆ سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکان جێبەجێ دەکات
- کوردستان
- 16 تشرینی دووەم

لۆگۆی پارتی و دیمەنی ناو قەزای مەخموور- گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بۆ گەڕانەوە و بەشداریکردن لە سەرژمێری، پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامەیەکی جیاواز بۆ کارئاسانی و گەڕانەوەی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، بەرپرسی لقی پارتی لە قەرەچوغ دەڵێت"250 خانوو بۆ ئەو ماڵباتانە ئامادەکراون کە شوێنیان نییە".
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتیی لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچyت، بەوهۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێنراوە.
لێدوانی فەرمی: سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی پارتی لە قەرەچوغ، بە ئاڤا نیوزی گوت: بۆ هاندانی خەڵک و گەڕانەوەیان تاوەکو بەشداری لە سەرژمێری بکەن، ئێمە بەرنامەیەکی تایبەت پەیڕەو دەکەین.
زانیاریی زیاتر: پارتی 250 خانووی لەنێو سەنتەری ناحییەی دیبەگە ئامادە کردووە، هەر خانوویەک دەتوانێت چوار بۆ پێنج خانەوادە کە کەسوکاری یەکن تێدا سەرژمێری بکرێت، واتە هەر کەسێک شوێنی نەبێت دەتوانێت لەگەڵ خزمێکی بچێتە ناو خانوویەک.
لەلایەکی دیکەوە: سەنگەر کانەبی دەڵێت "بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی سیاسیی خانووەکان دەدرێن بەو ماڵباتانەی کە بەشداری لە سەرژمێری دەکەن، ئەم بەرنامەیەش تەنیا هی پارتییە و هاندانیشە بۆ لایەنەکانی دیکە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆکارەکانی گواستنەوە، ئاوی خواردنەوە و پێداویستییەکانی ژیان بەشێوەیەکی کاتی بۆ ئەو گوندانە دابین دەکرێت کە هیچ پێداویستی ژیانیان تێدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریکردن لە پێکەوەژیان ئەرکی هەموومانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریکردن لە پێکەوەژیان ئەرکی هەموومانە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا