
سێ کارمەندی سەرژمێری لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان
ئاڤا نیوز
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان وردەکاری بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دەخاتەڕوو، پرۆسەکە بە سێ قۆناغ دەکرێت، قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هەرسێ قۆناغەکە زیاتر لە مانگێکی پێویستە.
وێنە گەورەکە: سهرژمێريى گشتى له له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، له يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی لە 7 خاڵدا چڕکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پرۆسەی سەرژمێری زیاتر لە مانگێکی دیکە دەخایەنێت و دەستەی ئامار حەوت ڕێنمایی بۆ هاووڵاتیان هەیە:
ڕێنمایی یەکەم: لە بژمێرهكانى سه‌رژمێرى، له ڕۆژانى 17، 18، 2024/11/19 سه‌ردانى گشت شوێنه‌كان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ده‌كه‌ن، چه‌ند زانيارييه‌كى سه‌ره‌تايی لە خێزانەکان وەردەگیرێت.
ڕێنمایی دووەم: له 20 و 2024/11/21 قه‌ده‌غه‌ى تەواوی هاتوچۆ ڕادهگەیێنرێت، پێويسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێرهكانى سه‌رژمێرى سه‌ردانى هه‌موو بيناكان ده‌كه‌نه‌وه ودڵنيا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نهكرابيت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر 12 شه‌وى 21 له‌سه‌ر 2024/11/22 فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت و هيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت.
ڕێنمایی سێیەم: له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا دوايين گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌ندامانى خێزان (بۆ نموونه هه‌بوونى له‌دايكبوون يان مردن) تۆمار ده‌كرێن و ئه‌و خێزانانه‌ش كه پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن وزانيارييه سهرهتاييهكانيان لێ وه‌رده‌گيرێت.
ڕێنمایی چوارەم: پێويسته له‌م ماوه‌يه‌دا، واته (17 و 18 و 19 و 20 و21 ـى مانگى 11) كارتى نيشتمانيى ئه‌ندامانى خێزان بەردەست بێت، ئەوانەی کارتی نیشتمانی‌یان نییە لە بری ئەوە دەبێت "ناسنامەی باری کەسێتی و هاووڵاتینامە و كۆبۆنى خۆراكى خێزان به‌رده‌ست بێت". هاوکات هەر ئەندامێکی خێزان لەو ڕۆژانە بەهەر هۆکارێك لە ماڵەوە نەبێ، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپییەکەی ئەو کەسە هەبێ تاکو بنوسرێ لەگەڵ خێزانەکەی.
ڕێنمایی پێنجەم: دوا قۆناغ، واتە قۆناغی سێیەم له 2024/11/2 دەستپێدەکات و دووبارە سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بە مه‌به‌ستى تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامهى سه‌رژمێرى.
ڕێنمایی شەشەم: زانیارییەکانی سەرژمێری نادرێت بە هیچ لایەنێکی حکومی یان ناحکومی، بە پێی یاسا ڕێگە پێنەدراوە.
ڕێنمایی حەوتەم: سەبارەت بە سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژ 5988 لە 2024/11/14 دراوە و هەمان ئەم ڕێماییانە جێبەجێ دەکرێت کە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە لە شوێنی خۆیان سەرژمێری دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە دیجلەوە ئاو دەگەیێنرێتە بەنداوی دهۆک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای شارەزوور-سەیدسادق سێ کەس برینداربوون
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە دیجلەوە ئاو دەگەیێنرێتە بەنداوی دهۆک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
37 کۆچبەری کورد لە تونس ئازاد دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر جێبەجێ دەکرێت