
دیمەنی ڕووباری ئەڵوەند لە خانەقین
ئاڤا نیوز
پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، لق و مەڵبەندی پارتی و یەكێتی لە قەزای خانەقین دەستپێشخەرییەک بۆ ئەو هاونیشتمانیانە دەکەن، کە دەیانەوێ بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچەکە.
وێنە گەورەکە: لایەنە کوردستانییەکان بەچڕی کار لەسەر هەماهەنگی و ئاسانکاری بۆ ئەو هاونیشتمانیانە دەکەن، کە خەڵکی ڕەسەنی ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و لە شوێنێکی دیکە نیشتەجێن بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و خۆیان تۆماربکەن، بۆ ئەوەی کار لەسەر پێگەی کورد لەو ناوچانە نەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی 15ـی پارتی لە خانەقین بە ئاڤا نیوزی گوت، "بارەگای لقی 15 لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام ماڵی هەموو ئەندامانمان واڵایە بۆ ئەو هاونیشتمانیانەی خەڵکی خانەقینن و دەیانەوێت لە پرۆسەی سەرژمێری بگەڕێنەوە سنوورەکە".
لەلایەکی دیکەوە: شێرکۆ میر وەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی 8ـی یەکێتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "دەرگای سەرجەم مەڵبەند و کۆمیتەکانمان بەڕووی هاونیشتمانیانی خانەقین واڵا دەکەین، بۆ ئەوەی بێن و لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆیان لە سەرژمێری تۆماربکرێن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت