مەسرور بارزانی: پێویستە بەزووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە
- کوردستان
- 17 تشرینی دووەم
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا - کوردستان، سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی ئەمریکا، ڕایگەیاند پێویستە بەزووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـ کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و کۆمەڵێک پرسیان تاوتوێ کرد، لەوانە؛ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بوارەکانی دیجیتاڵی، خزمەتگوزاری، سیستمی بانکی، پرۆژەی هەژماری من و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەیڤد تافوری، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی لە سەرۆکوەزیران بارزانی کردووە، ئامانجی سەردانەکەشی خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە: "هەرێمی کوردستان ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگی لە عێراق و ناوچەکەدا هەیە، سەردانەکەمان بۆ دەربڕینی پشتیوانی و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی نێوان هەردوولایە".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لە گرنگيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە وەستانی زیانی چەندین ملیار دۆلاری لە بودجەی گشتی داوە، بۆیە بەپێویستی زانیوە لە زووترین کاتدا پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت