ئەمریکا دوایین پەیامی هۆشداری بە عێراق دەدات؛ دوا دەرفەتە و ئیسرائیل لێتان دەدات
- ڕاپۆرت
- 17 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی شاندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمریکا پەیامێکی هۆشداری تووند وەک دوا دەرفەت لە بەرامبەر مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان دەداتە حکومەتی عێراق، ئەگەر نا ڕووبەڕووی هێرشی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل دەبێتەوە
وێنە گەوەرەکە: هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە ناوی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و لەژێر ناوی پشتیوانی لە غەززە و لوبنان بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئیسرائیل بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژیش هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل چڕتر دەکەنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کردووە، چوارشەممەی ڕابردوو شاندێکی ئەمریکی بە یاوەری ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی بەغدایان کردووە و چاویان بە ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق، لە نێویشیاندا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوتووە. شەوی شەممە عێراقیان جێهێشتووە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە شاندەکەی ئەمریکا پەیامێکی هۆشداری تووندیان وەک دوا دەرفەت داوەتە حکومەتی عێراق بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە شیعە چەکدارەکان کە بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشە درۆنییەکانەوە بەناوی پاڵپشتی لە غەززە و لوبنان.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ناوەڕۆکی ئەو پەیامەی کە شاندەکەی ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراقی هێنا بوو "ئەگەر هێرشەکانی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان نەوەستێنرێن، عێراق ڕووبەڕووی هێرشی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل دەبێتەوە. ئەمەش دوایین دەرفەتی ئیسرائیل دەبێت لە بەرامبەر حکومەتی عێراق بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە شیعەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن".
مەترسییە پێشبینیكراوەكان: شاندە ئەمریکییەکە محەممەد شیاع سوودانییان لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە ئیسرائیل لیستێکی بۆ بە ئامانجگرتنی گرووپە شیعەکان، ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی دەکرێن ئامادە کردووە، ئەمەش دوایین پەیام دەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوودانی داوای مۆڵەتی لە شاندەکە کردووە بۆ ئەوەی کاتی پێ بدەن تاوەکو پەیامەکە بخاتە سەر مێزی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە بڕیارە ئێوارەی سبەی دووشەممە بە ئامادەبوونی نوێنەران و سەرکردەی ئەو گرووپانەی کە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن بکرێت.
باکگراوند: سەرباری بەردەوامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل، بەڵام حکومەتی عێراق لە چەندین بۆنەدا ئەوەی دووپات کردووەتەوە، ئەوان نایانەوێت ببنە بەشێک لەو ململانێیەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






