
دوو بژمێری سەرژمێری لە کاتی ئەرکدا. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سەرژمێریی دانیشتووان تاوەکو 16ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عێراق سبەی پێنجشەممە کۆتایی نایەت، بەڵکو تاوەکو 16ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 22 تا 26 ئەم مانگە بژمێرەکان دووبارە لەبارەی چۆنیەتیی پڕکردنەوەی 70 پرسیارەکەی فۆرمی سەرژمێری ڕاهێنانیان پێدەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 27ـی ئەم مانگەوە تاوەکو 16-12-2024، قۆناغێکی دیکەی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت ئەویش پڕکردنەوەی 70 پرسیارە، ئەو کات یەک کەس لە ماڵەوەبێت کێشە نییە، ئەوەی گرنگە زانینی وەڵامی ئەو 70 پرسیارەیە کە لە فۆرمەکەدا هەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت