پشووی ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکان درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم

پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری بۆ ئەو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانە درێژکردەوە کە خەڵکی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140ن و بۆ بەشداریکردن لە سەرژمێری گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، ئەندامی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری هەرێمی کوردستان، بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا ڕاگەیاند: بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەرژمێری پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندان بۆ ئەوانەی خەڵکی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140ن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، تاوەکو 10ـی کانوونی یەکەم درێژدەکرێتەوە بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتووچۆ پڕبکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: لەدوای تەواوکردنی فۆرمی یەکەم کە لە رۆژانی 20و 21ی مانگ پڕدەکرێنەوە، قۆناغێکی دیکە دەست پێدەکات کە پرسیار و زانیاری زیاتری تێدایە و پێویستە لەو کاتەی بژمێرەکان سەردانی خێزانەکان دەکەنەوە لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە و هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانەکەیانی لابێت و فۆرمی دووەم بە دروستی پڕبکەنەوە، بۆیە رێگە بەو کەسانەش دەدرێت لە ناوچەکانیان بمێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە و دەرفەتییان دەدرێتێ تا ئەو کاتەی بژـیرەکان دووبارە دەچنەوە لایان تاوەکو هەموو پرۆسەی سەرژمێری تەواودەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا