پەیامێک لە هاتووچۆی کەرکووکەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە شارەکانیان
- کوردستان
- 21 تشرینی دووەم

تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتییان لەلایەن کارمەندانی بژمێرەوە، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ماوەی دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێنرا و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتییانی سنووری کەرکووک و ماددەی 140 گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان بۆ ئەوەی ناوەکانیان تۆمار بکرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 15 ئەم مانگەوە پشووی فەرمی ڕاگەیاند بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە خەڵکی ناوچەکانی کەرکووک و سنووری ماددەی 140ن تاوەکو بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، ئەمەش وەکو هاندانێک تاوەکو لەو ناوچانە خۆیان لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تۆمار بکەن، بەشێکی زۆریش لەو هاووڵاتییانەی گەڕاونەتەوە خەڵکی کەرکووکن.
لێدوانی فەرمی: عەمید شوان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک، ڕایگەیاند: قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری کەرکووک تا ئێستا بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچیت، ڕێنمایی ئەو هاووڵاتییان دەکەین کە لە دەرەوەی کەرکووکەوە هاتوون بۆ ناوشار، داوا دەکەین ئارام بگرن چەند کاتژمێرێکی کەمی ماوە، دوای تەواوبوونی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ دەتوانن لەسەرخۆ بگەڕێنەوە ناوەچەکانتان، تاوەکو تووشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.
زانیاریی زیاتر: پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک داواش لە شۆفێران دەکات، کە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت