
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس، گوتارێكی پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر چەند تەوەرێكی گرنگ لە کۆڕبەندەکەدا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی 22/ 11/ 2024، بە بەشداری سەرۆك بارزانی و زیاتر لە 120 سەرۆك و كەسایەتییەكانی جیهان و ناوچەكە و عێراق، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 'مێپس-2024' لە شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت، تەوەری سەرەكی كۆڕبەندەكەش؛ ناكۆكییەكانی ناوچەكە و ئالیەتی ڕێگریكردنە لە فراوانبوونی گرژییەكان.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ناونیشانی كۆڕبەندەكە و ناوەڕۆكەكەشی گرنگە، هەموو ناوچەكە ئەمڕۆ پێویستی بە ئاشتی و ئاساییشە، لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی مێژوویی ئەنجامدرا و سوپاسێكی گەرمی گەلی كوردستان دەكەم كە سەری ئێمەیان بەرز كرد، لەم ڕۆژانە دەست بە گفتوگۆ دەكرێت بۆ دەستبەكاربوونی پەرلەمانی كوردستان و هەنگاوەكانی دواتر.
لەلایەكی دیكەوە: لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرولێر و بەغدا سەرۆك بارزانی گوتی: باوەڕێكی تەواومان هەیە كە هەموو گرفتەكان بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێن و لێكتێگەیشتنی باش هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا، بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەموو هەڕەشەكانی دیكە مەترسیدارترە، بە هیوام سنوورێك بۆ ئەو بەربڵاوییەی ماددەی هۆشبەر دابنرێت.
گۆشەیەكی دیكە: سەرۆك بارزانی سەبارەت بە پرسی كورد لە باكووری كوردستان ڕایگەیاند: دەبێت دانیشین و بیر لە چارەسەری ئاشتییانە بكەینەوە بۆ كێشەی گەلی كورد، لە هەر كوێیەك هەر هەوڵێك هەبێت بۆ چارەسەری ئاشتی بە هەموو توانامانەوە لەگەڵی دەبین.
ئەوەش بزانە: سەرۆك بارزانی جەختیشی كردەوە کە پەنابردن بۆ تیرۆر، خۆكوژییە بۆ نەتەوەكەمان، بەهیچ شێوەیەك ئامادە نین دەست لە ئایین و مەزهەب و كلتوورمان هەڵبگرین بۆ ئەوەی كەسێكی دیكە لێمان ڕازی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






