
وێنە: IQ NEWS
ئاڤا نیوز
سەنتەری میدیای دیجیتاڵی DMC لە عێراق ئاماژە بەوەدەدات، بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق بۆ 31 ملیۆن و 95 هەزار بەکارهێنەر بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە ڕێژەی 69.4% دانیشتووانی عێراق.
وێنە گەورەکە: ئەو ڕاپرسییەی DMC کردوویەتی تا ڕۆژی 23-02-2024 بووە، ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەکان ڕوو لە هەڵکشانن، بە تایبەت تیکتۆک کە هەشت ملیۆن بەکارهێنەری زیادبووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەکارهێنەرانی تیک تۆک لە ساڵی 2024 بۆ سەرووی 31 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 23.88 بووە.
فەیسبووک: بەکارهێنەرانی بووەتە 19.30 ملیۆن کەس بوو، لە ساڵی ڕابردوو 17.95 بەکارهێنەری هەبووە.
یوتیوب: ئێستا ژمارەی بەکارهێنەرانی 22.80 ملیۆن کەسە، ڕێژەکەی کەمیکردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، کە 24.30 ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە.
ئینستاگرام: زیاتر لە چوار ملیۆن بەکارهێنەری زیادبووە لە 14 ملیۆنەوە بووەتە 18.25 کەس.
مێسینجەر: لە 15.10 ملیۆن کەس بووەتە 15.70 ملیۆن بەراورد بە ساڵی پێشووتر.
سناب چات: ئێستا ڕێژەی بەکارهێنەرانی 17.74 ملیۆن کەسە، ساڵی پێشوو 16.10 ملیۆن بەکارهێنەر بووە.
ئێکس: 2.50 بەکارهێنەری هەبووە، ئێستا بووەتە 2.55 بەکارهێنەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمبوونەوەی ژمارەی بەکارهێنەران لە پلاتفۆرمی یوتیوب پەیوەستە بە شێوازی پێشکەشکردنی بەرهەمەکان لە پلاتفۆرمی تیک تۆک، کە لە دابینکردنی کلیپی کورت بۆ بەکارهێنەران سەرکەوتوو بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران