
لۆگۆی هەڵمەتی دانانی سمێڵ کە بە هەڵمەتی مۆڤەمبەر ناسراوە
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2003 ەوە هەڵمەتێک لە ئوسترالیا دەستیپێکردووە و ئێستا لە 21 وڵاتی جیهان بووەتە کولتوور، ئەویش دانانی سمێڵە لەلایەن پیاوان لە مانگی 11ی هەموو ساڵێکدا.
چیرۆکی سەرەکی: هەڵمەتەکە ناوی مۆڤەمبەرە (Movember) لە دوو وشە پێکهاتووە، تشرینی دووەم (November) و سمێڵ بە ئینگلیزی (Moustache). چیرۆکی دەستپێکردنی هەڵمەتەکە بۆ ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە، کاتێک دوو هاوڕێ لە ئوسترالیا پێشنیازیان کردووە سمێڵەکانیان بهێڵنەوە بۆ پشتگیریکردن لە تەندروستیی پیاوان، بەتایبەتی ئەوانەی شێرپەنجەی پرۆستاتیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەوان سەرەتا لۆگۆیەکیان بۆ هەڵمەتەکەیان دروست کردووە و کۆمەڵێک یاسایان بۆ داناون، دواتر ئیمەیڵیان بۆ چەند پیاوێک ناردووە و داوایان لێکردوون بەشداری لە هەڵمەتەکەیان بکەن، ساڵی یەکەم 30 پیاو دەستپێشخەرییەکەیان قبوڵ کردووە.
لەو ساڵەوە هەڵمەتەکە ڕۆژ بە ڕۆژ لەنێو پیاوانی جیهاندا بڵاوبووەوە، ئێستا هەر ساڵە و بە دروشمێک ڕێکدەخرێت بۆ ئەوەی سەرنجی زیاتری پیاوان ڕابکێشێت، گەیشتووەتە 21 وڵاتیش.
هۆکارە زانراوەکان: ئامانج تیشک خستنە سەر گرنگترین کۆڵەکەکانی تەندروستی پیاوان و پاراستنیانە، هەروەها دوورکەوتنەوەیانە لە مردنی پێشوەختە، گرنگترینیان نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات کە بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لەنێو پیاواندا دوای شێرپەنجەی سییەکان.
ئەمەش بزانە: دانانی سمێل گۆڕانکارییەکی بچووکە لە ڕووخساری پیاوان، بەڵام کاریگەرییەکی گەورەی هەیە بۆ پشتگیریکردن لە نەخۆشییەکانی پیاوان و هۆشیارکردنەوەیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






