دیمەنی پەرلەمانی کوردستان - هەوراز گوڵپی، بێژەری ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد، پارتی دەست بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەکات و یەکەم سەردانی سبەی لە سلێمانی دەبێت.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد، بە کۆی گشتی 41 تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن تۆمارکرابوون، بەڵام سەرجەم تەناکان ڕەتکرانەوە، بەمجۆرە ژمارەی کورسی لایەنەکان وەکو خۆی مایەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، كۆمیسیۆن نووسراوی فەرمی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێککارەکانی دواتر.
زانیاریی زیاتر: لە سبەی دووشەممەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ماوەی (10) ڕۆژ مۆڵەتی یاسایی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بانگهێشتی پەرلەمانی نوێی كوردستان بكات بۆ سازدانی یەكەم دانیشتن، ئەگەر سەرۆكی هەرێم بانگهێشتنامەكەی نەكرد، ئەوا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە ڕۆژی یانزەیەمدا پەرلەمان دەتوانێت یەكەم دانیشتن ڕێکبخات.
یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بۆچی گرنگە؟
بەتەمەنترین ئەندام سەرۆكایەتیی دەكات كە پەرلەمانتارێكی جووڵانەوەی نەوەی نوێیە، بەگوێرەی یاسای بەركار دەبێت لەم دانیشتنەدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی تائێستا هیچ جۆرە ڕێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم لەنێوان پارتی و یەكێتییدا نییە وەكو براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردن، بۆیە پێشبینی دەكرێت دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بە (كراوەیی) بمێنێتەوە تا ئەوكاتەی ڕێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت.
دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکەم کاری پەرلەمان چی دەبێت؟
دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، یەكەم كاری پەرلەمانی نوێ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت، دوای هەڵبژاردنی، سەرۆكی نوێی هەرێم بە نووسراوێك داوا لە پەرلەمان دەكات بۆ ئەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران ناوبنێت، بە دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران، ئیتر دەبێت كاندیدەكە لیستی ناوی كاندیدی وەزارەتەكان ڕەوانەی پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی متمانە بە كابینەكەی بدرێت و سوێندی یاسایی بخۆن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی دیموکراتی وەکو براوەی یەکەمی هەڵبژاردن، بەخێرایی و بەگەرمی دەست بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەکات و گفتوگۆکانیش لە سلێمانییەوە دەستپێدەکەن. شاندی پارتی پێکدێت لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح.
لەلایەکی دیکەوە: سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەکو پارتی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەین، ئەوانەی دەنگی زۆر یان کەمیان بەدەستهێناوە، سبەی دووشەممەش یەکەمین کۆبوونەوەمان لە سلێمانی دەبێت. ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەی سبەی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت وەکو دووەم گەورەترین حیزب لە کوردستان.
مەرج و داواکارییەکانی پارتی چییە؟
سەرۆک بارزانی پێشتر جەختی کردووەتەوە کە بنەمای گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت چوار خاڵ دەبێت؛ یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک بڕیار و یەک هێزی پێشمەرگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە سلێمانی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەکەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گەرمیان پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەلایەن کەسێکی دەستڕۆیشتوو ڕادەگیرێت