بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت
- کوردستان
- 26 تشرینی دووەم

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی هەولێر کە بەشێک لە بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لەو چاکسازییە چارەسەر وەردەگرن، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ بەردی بناغەی سەنتەرێک دادەنێت کە تایبەتە بە هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان، لە شاری هەولێر.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دادەنێت، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی LDS ەوە بنیات دەنرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم سەمین، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "سەنتەرەکە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورە کە بەهاوکاری ڕێکخراوی LDS ـی ئەمریکی جێبەجێ دەکرێت، جگە لە سەنتەرێک بۆ شیاندنەوە لەم پڕۆژەیە کار لەسەر ئەوە دەکەین، پێش ئەوەی هاووڵاتی بهێنرێتە نێو سەنتەرەکە، هۆشیاری لە دام و دەزگاکاندا بەشێوازێکی زانستی لە ڕێگەی کەسانی ئەکادمییەوە بڵاوبکرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو ئەو کەسانەی کە بە یاسای بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزدراون لەڕێگەی پزیشکانی دەروونی، توێژەرانی کۆمەڵایەتی و توێژەرانی دەروونی چارەسەری و ڕاهێنانی دووبارە شیاندنەوەیان بۆ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە تەواوی هەرێمی کوردستان، حەوت سەنتەری چاکسازی بوونیان هەیە، نزیکەی دوو هەزار ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر لەخۆ دەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت