
د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: پارتی بەبێ بوونی ڤیتۆ و لەسەر بنەمای ئیستیحقاقی هەڵبژاردن دەرگای کراوەیە و سەردانی هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات و ئەمڕۆش دەست بە سەردانەکانی دەکات.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: پەیامی پارتی پەیامی برایەتی و لێکتێگەیشتنە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان و ئێمە داوامان لە هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتییە گەورەیە بن کە خەڵک بە بەشداری لە هەڵبژاردن خستووەتە سەر شانی هەموو لایەک.
زانیاریی زیاتر: د. هێمن هەورامی گوتیشی: لە سیاسەتدا گەشبینی و ڕەشبینی نییە، واقعبینی هەیە، ئەوان هیواخوازن پێش دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتنێک کە بە یەک پاکێج سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن، دوای ئەوەش سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت، دواتر سەرۆکی هەرێم کەسی ناوزەندکراو کە مەسرور بارزانییە ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی لەماوەی 30 ڕۆژدا.
د. هێمن هەورامی باسی لەوەشکرد: هیواخوازین ئەزموون ڕابردووی پێکهێنانی حکومەت دووبارە نەبێتەوە کە چەند مانگی دەخایەند، چونکە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەڵبژاردنی عێراق کارتی فشار دەبن.
گۆشەیەکی دیکە: ئەگەر هەموو ئەم کارانە بەپێی کاتی یاسایی دیاریکراوی خۆیان بەڕێوەبچن، بەلایەنی کەمەوە تاوەکو سەرەتای مانگی دووی ساڵی ئایندە حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت