پیاوەکە ڕزگار کرا و ژن و منداڵەکە خنکان
ئاڤا نیوز
لە دەریای ئیجەی نێوان تورکیا و یۆنان، بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و لە ئەنجامیشدا ژن و منداڵێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان خنکاون.
وێنە گەورەکە: دەریای ئیجە بە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی کۆچی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا دادەنرێت، ڕێگاکەش پڕ مەترسییە و لە دۆخی نالەباری کەشوهەوادا هەندێکجار کۆچبەران دەبنە قوربانیی.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەریی، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە ئاڤا میدیای گووت، ئەو بەلەمەی ئەمڕۆ ژێرئاو کەوتووە 35 کەسی تێدابووە و پێنج کۆچبەریان کورد بوون کە دووانیان ڕزگار کراون.
ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا پێنج کۆچبەر خنکاون کە دووانیان کوردن و پێکهاتوون لە ژن و منداڵێک، ژنەکە خەڵکی قەزای ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە، هاوسەرەکەشی کە خەڵکی چەمچەماڵ بووە نەخنکاوە و ڕزگاریی بووە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای یۆنان لەسەر ئەم ڕووداوە ئاماری جیاواز بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، لە دەرئەنجامی ژێرئاکەوتنی ئەو بەلەمە، دوو ژن و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 16 کۆچبەریش ڕزگارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا