بەریتانیا بۆ ڕێگریکردن لە کۆچکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی دەکات
- کوردستان
- 28 تشرینی دووەم

کۆمەڵێک کۆچبەری نایاسایی لەڕێگەی دەریاوە کۆچ دەکەن
ئاڤا نیوز
بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا و ڤێتنام هاوئاهەنگی دەکات بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی گەنجان، بۆ ئەم کارەش بودجەیەک بە قەبارەی 100 ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانەی هەوڵەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەم پرسەی تاوتوێ کرد.
بابەتە ستراتیژییەکە: بەریتانیا دەیەوێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەرووبوونەوەی کۆچی نایساییدا هاوکاری بەریتانیا بێت و ڕێگە لە کۆچی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە بگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە پاڵپشتیی دارایی ئەم پڕۆژەیە بکات.
لەلایەکی دیکەوە: بەریتانیا هەمان پلانی لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و ڤێتنام هەیە و بودجەیەکی 100 ملیۆن یۆرۆیی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە. بەریتانیا دەیەوێت ئەو پارەیە بدات بەو وڵاتانە تا لە ڕێگەی ڕەخساندنی هەلی کارەوە ڕێگە لە کۆچی گەنجان بگرن.
لێدوانی فەرمی: ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند: "شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە لێرەم، لە هەرێمی کوردستان، وەک وەزیری ناوخۆ یەکەم سەردانی منە بۆ عێراق و بۆ وڵاتێکی دەرەوەی ئەوروپا، ئەمەش گرنگیی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دەدات".
ئیڤێت کووپەر بە ئاماژەکردن بەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ کوردستان ساڵانێکی زۆرە پەیوەندیی هەیە، گوتی: "سەردانەکەی ئەمجارەش سەبارەت بە داهاتووی کاری هاوبەشمانە و حکومەتەکانمان لە ماوەی چەندین ساڵدا کاری زۆری هاوبەشیان پێکەوە ئەنجام داوە، بەتایبەت لە بواری ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و زۆر ئاڵنگاریی دیکە کە ناوچەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە، هاوکات دەشمانەوێت لەم هاوئاهەنگییە لە داهاتوودا بەردەوام بین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت