
هێزی ده‌ریایی كۆلۆمبیا
ئاڤا نیوز
لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا به به‌شداریی ده‌یان وڵات، هێزی ده‌ریایی كۆلۆمبیا ده‌ست دەگرێت به‌سه‌ر 14 تۆن ماددەی هۆشبەر كه مەزەندە دەكرێت نرخەكەی هەشت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بێت.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و بەهەماهەنگی حكومەتی كۆڵۆمبیا، ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی ده‌ریایی بە بەشداری 62 وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ئەنجامدرا، كە پرۆسەكە ماوەی 45 ڕۆژی خایاند، جگە لە دەستگیركردنی 434 تۆمەتباری بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر 14 تۆن ماددەی هۆشبەردا بگیرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزی ده‌ریایی كۆلۆمبیا لەمبارەیەوە ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌ی دژ به قاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەكان، لەژێر ناوی "ستراتیژیه‌تی ئۆریۆنی فره‌ڕه‌گه‌زی" به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا ده‌ست به‌سه‌ر 14 تۆن ماددەی هۆشبەر لەجۆرەكانی: كۆكایین، ماریجوانا، تلیاك و میسامڤیتامین دا گیرا.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا ده‌ست به‌سه‌ر شه‌ش كه‌شتی گیراوه، یه‌كێك له‌و كه‌شتیانه پێنج تۆن كۆكایینی باركردبوو، به‌ره‌و وڵاتی ئۆسترالیا ده‌چوو.
ژمارەكان وادەڵێن: ئەو هەڵمەتە فراوانە وایكردووە، تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر بە بڕی 8 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار زەرەر بكەن، 434 تۆمەتباری نێودەوڵەتیش دەستگیركراون و ڕادەستی 10 وڵات كراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵات‌دا
5 ئاب
دوایین زانیاریی له‌باره‌ى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا