
سوپای عێراق لە کەرکووک هەڵدەکوتێتە سەر جووتیارانی کورد
ئاڤا نیوز
جارێكی دیكە هێزێكی سەر بە سوپای عێراق هەڵدەكوتێتە سەر زەویی جووتیارانی كورد لە سنووری كەركووك.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هەینی هێزێكی سەر بە فرقەی هەشتی سوپای عێراق، هەڵیانكووتایە سەر زەوییە كشتوكاڵییەكانی جووتیارانی كورد لە سەرگەڕان، بەشێك لە كەلوپەلە كشتوكاڵییەكانیان شكاند و سیستەمی ئاوپرژاندنیشیان تێكدا و دۆخی دەڤەرەكەیان ئاڵۆز كرد.
زانیاریی زیاتر: لەلایەن پارێزگاری كەركووكەوە فەرمان بە هێزەكەی سوپای عێراق كراوە كە لە ناوچەكە بكشێنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دۆخی ئاڵۆزی سەرگەڕان ئاسایی نەبووەتەوە.
باکگراوند: لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری كەركووك بەتایبەتی دەڤەری سەرگەڕان، زۆرترین جار لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕێگری لە جووتیاران كراوە كار لە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بكەن، چەند جارێکیش هێرش کراوەتە سەر هاونیشتمانیانی دەڤەرەكە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
7 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
8 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
16 هەزار فەرمانبەری دیكە لە سنووری شارەوانییەكانی هەولێر زەوی وەردەگرن






