
زیندانی سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەرەی یەکگرتووی عەرەب لە کەرکووک ئاشکرای کرد، وەجبەی یەکەمی ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بوون لە سلێمانی ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنەوە کەرکوک.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی یەکگرتووی عەرەب لە کەرکووک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە هەوڵە زۆرەکانی وەسفی عاسی، سەرۆکی بەرە و محەممەد تەمیمی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان و محەممەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و زاهر ئەنوەر عاسی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و ڕەعد جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنەکە سبەی وەجبەی یەکەمی ئەو کەسانەی لە سلێمانی زیندانی کراون ئازاد دەکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئازادکردنی ئەو زیندانییانە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سێ ئەندامی عەرەب لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بووە.
زانیاریی زیاتر: بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە کەرکووک سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە کرد کە هەوڵ و قوربانییان لەمبارەیەوە داوە کە "هەموو ئەو سیاسەتمەدار و حکومەتە خۆجێیانەی پێشوو نەیانتوانیوە ئەم دۆسیەیە چارەسەر بکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2023 حکومەتی عێراق لیژنەیەکی پێکهێنا، لەپێنا بەدواداچوون بۆ لێکۆلێنەوە لە ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرکووک بێسەروشوێنن یان ون بوون، لە ماوەی 2014 تاوەکو 2016 کە بەپێی میدیا عێراقییەکان ژمارەیان هەزاران کەسە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە