باڵیۆزی ئەمریکا بۆ سەرۆک بارزانی: هیوادارم بە زووترین کات کابینەی دەیەم پێکبهێنرێت
- کوردستان
- 1 کانوونی یەکەم

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد، وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، جەخت لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە بە هەماهەنگی هەموو لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان.
وێنە گەورەکە: سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد، هاوکات لە دیدارەکەدا باس لە سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و دیارکردنی یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی پەرلەمان کرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەمیانەی دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا، ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە نزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، سەردانەکەی بۆ بەغدای بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکرد.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی، ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا و باسی لە بەرەو پێشچوونی و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی کرد لەگەڵ ئەو وڵاتە هیوای خواست کە گەشی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکە باس لە کۆتا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا، هەروەها مەترسییەکانی سەرهەڵدان و بەهێزبوونەوەی تیرۆر و ڕێکارەکان بۆ پاراستنی ئارامیی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






