سەرۆک بارزانی و شێخی ئەزهەر تاوتوێی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر دەکەن
- کوردستان
- 2 کانوونی یەکەم

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئاینی ئەزهەر لە پیرمام کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئاینی ئەزهەر لە پیرمام کرد، هەروەها مەترسییەکانی تیرۆر و بیری توندڕەوی و پاراستنی ئارامی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 2-12-2024، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخی ئەزهەر و شاندی یاوەری لە پیرمام کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: سەرۆک بارزانی لەگەڵ د.عەباس شومان ئەمینداری گشتیی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر و د.سەلامە داود سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر و وائیل بەخیت جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی دەرچووانی زانکۆی ئەزهەر و ئەحمەد فەوزی بەڕێوەبەری کار و کاروباری دەرەوەی زانکۆی ئەزهەر لە پیرمام کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، شاندەکەی زانیانی ئەزهەر ستایشی ئارامی و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و پێکەوەژینی ئاین و نەتەوە جیاوازییەکانیان کرد، بە نموونەیەکی سەرکەوتوو لە ناوچەکەدا ناوزەندیان کرد.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی پەیوەندییە مێژووی و دۆستایەتییەکانی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و میسری خستەڕوو، هاوکات هیوای خواست پەرە بە پەیوەندییەکان بدرێت، بەتایبەت لە ڕووی ئەکادیمی و هەماهەنگی و هاوبەشی لەگەڵ ناوەندە ئاینی و زانستییەکانی زانکۆی ئەزهەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەترسییەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر و بیری توندڕەوی و پاراستنی ئارامی ناوچەکە و گۆڕانکاری و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
یاری گۆڵف و بڕیارە هەستیارەکانی ترەمپ بەرامبەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە