چەند چەکدارێکی داعش ئاڵای ڕێکخراوەکەیان بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق ئاشکرای دەکات، دوای هێرشەکەی حەلەب لە سووریا، ڕێکخراوی داعش جمووجۆڵەکانی لە سنووری پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری زیادی کردووە و مەترسییان هەیە. هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەوپەڕی ئامادەباشی دان.
وێنە گەورەکە: لە هەفتەی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیان بە سەر چەند شار و ناوچەیەک دا گرت، ئەو ڕووداوانە بووە هۆی ئەوەی داعش لە عێراق و بە تایبەت لە سنووری پارێزگای کەرکووک جمووجۆڵەکانیان زیاتر بکەن و ئەگەری هێرشکردنیشیان زیاتر بێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخاڵق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق: ڕووداوەکانی سووریا نەک تەنیا کەرکووک، بەڵکو مەترسیی لەسەر هەموو عێراق هەیە، بۆیە عێراق بە هەموو توانایەوە لە ئامادەباشی دایە، گرووپە توندڕەوەکان لە عێراق و دەرەوەی عێراق دەرفەت لەم ئاڵۆزییە وەردەگرن و دەست بە جمووجۆڵەکانیان دەکەن.
عەبدولخاڵق تەڵعەت ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕۆژانی ڕابردوو چەکدارانی داعش بۆ چەندین جار لە سنوورەکانی خانەقین، دووزخورماتوو و نزیک سنوورەکانی کەرکووک، لە حەمرینیش جمووجۆڵیان زیادی کردووە ، چەند جارێکیش گرووپی چەند کەسی داعش بینراون و مەترسیشیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هەماهەنگییان کردووە لەپێناو ڕووبەڕووبووونەوەی هەر مەترسی و هێرشێکی داعش و گرووپە توندڕەوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە