زانیاریی نوێ لەبارەی شەڕی سووریا؛ دۆخەکە تۆزێک ئارام بووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
هەسەدە دەستی بە هێرشکردن بۆ سەر سوپای بەشار ئەسەد کردووە، دەستەی تەحریر شامیش دەڵێت، نایانەوێت لەگەڵ هەسەدە و کورد شەڕ بکەن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی هەفتەیەکە شەڕی دەستەی تەحریروشام و سوپای سووریا لە حەلەب و ئیدلب بەردەوامە و هەسەدەش لە دێرەزوور هێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک گوندی ژێر دەسەلاتی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و کۆنتڕۆڵی کردوون، ئەوەی ئەمڕۆ جیاوازبوو هاوپەیمانانیش لە هێرشەکەی هەسەدەدا بە فڕۆکە بۆردوومانی چەکدارەکانی کردووە.
زیانە سەرەکییەکان: بەپێی نوێترین ئامار کە ڕەوانگەی سووری بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا 571 کەس بەگشتی کوژراون، کە بەمشێوەیەیە: 237 کوژراو لە تەحریروشام، 54 کوژراو لە سوپای نیشتمانی، 182 کوژراو لە سوپا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و 92 هاووڵاتی سڤیل لەو ژمارەیەش 85 کەسیان بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانەوە بووە.
لەلایەکی دیکە: لە بەشی باکووری حەلەب تا ڕادەیەک دۆخەکە ئارامی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش دوای ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە لە ناوچە کوردییەکان و ئێستا پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب بە تەواوی لەدەستی تەحریروشامدایە، هاوکات تاوەکو ئێستا بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر لە 500 هەزار کەس ئاوارە بوونە و بەشێکیان چوونەتەوە بۆ عەفرین و ئەوانەی دیکەش ڕوویان کردووەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی پەیوەستە باشووری حەلەب و چوونی گرووپەکان بۆ حەما ئەوەیە، کە تاوەکو ئێستا بەرگری هێزەکانی ڕژێمی سووریا ڕێگەی نەداوە گرووپە چەکدارەکان بتوانن بچنە ناو شارەکەوە، بەڵام بە کەمتر لە 10 کیلۆمەتر لێی دوورن و ئەمڕۆش ژمارەیەک گوندیان لەو سنوورەیان کۆنترۆلکردووە.
ئەمەش بزانە: ئەوەی ئەمڕۆ جیاواز بوو هێرشی هەسەدەبوو بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و ڕژێمی سووریا لە دێرەزوور و توانیویانە حەوت گوند کۆنتڕۆڵ بکەن و هێزەکانی هاوپەیمانانیش وەک پشتیوانی هەسەدە بۆردوومانی پێگەکەنای هێزەکانی حکومەت و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





