
سەربازانی سوپای ئیسرائیل - وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
واشنتن دژایەتیی خۆی بۆ دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی ئیسرائیل لە غەززە ڕاگەیاند و دەڵێت، دژی ئەوەن ئیسرائیل بۆ هەمیشە لە غەززە بمێننەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژێک دوای ئەوەی هەواڵ لەبارەی خێراتربوونی کارەکانی دروستکردنی بنکە سەربازییە هەمیشەییەکەی سوپای ئیسرائیل لە غەززە بڵاوبووەوە، ئەمریکا دژایەتیی خۆی لە مانەوەی هەمیشەیی ئیسرائیل دووپات کردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە وێنەی مانگە دەستکردەکان ڕایگەیاندووە: سوپای ئیسرائیل لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەدا سەرقاڵی خێراترکردنی کارەکانی بنکە سەربازییەکەیە، دروستکردنی ئەم بنکەیە هاوتەریبە لەگەڵ ڕووخاندنی زیاتر لە 600 باڵەخانە لەو ناوچەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی سوپای ئیسرائیل پلانی بۆهەژموونی درێژخایەن لە غەززەدا هەیە.
لێدوانی فەرمی: ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا دژایەتیی خۆی بۆ ئەو پرۆژەیە ڕاگەیاندووە و دژی ئەوەیە ئیسرائیل بۆ هەمیشە لە غەززە بمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پات ڕادەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، ڕایگەیاند، هەڵوێستی ئەمریکا ئەوەیە کە "ئیسرائیل نابێت بەردەوام بێت لە مانەوە لە غەززە کاتێک ئاگربەست هاتە ئاراوە".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






