سوودانی لەبارەی نەوتی کوردستان داوایەک ئاراستەی پەرلەمانتاران دەکات
- عێراق
- 4 کانوونی یەکەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سوودانی، سەرچاوە- تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق کە تایبەتە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەی داوە، وتوویەتی حکومەتی عێراق زیانێکی زۆری کردووە و دەبێت چارەسەر بکرێت، بۆیە داوای لە پەرلەمانتاران کردووە دەنگ بە هەموارەکە بدەن و تێبپەڕێنرێت.
گۆشەیەکی دیکە: سوودانی لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنەکان قسەی کردووە و ڕوونکردنەوەی داوە حکومەت چ ڕێوشوێنێکی گرتووەتەوە بەر، بەتایبەت بۆ هەڕەشەکانی ئیسرائیل، تێوەنەگلان لە شەڕی سووریا و زیادبوونی جموجۆڵی داعش، دواتر داوای لە پەرلەمانتاران کردووە ئەم بابەتە بە نهێنی بمێنێتەوە و هیچ شتێک ئاشکرا نەکرێت، تەواوی پەرلەمانتارانیش دەنگیان لەسەر داوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا دەرگای پرسیارکردن لە سوودانی کراوەتەوە، پەرلەمانتارانی کورد لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پرسیار ئاراستەی سوودانی دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکات. لە یاسای بودجە کە بۆ سێ ساڵ (2023- 2024-2025) دەرکراوە، واتە ساڵی داهاتووش کاری پێدەکرێت، دوو بڕگە هەموار دەکرێنەوە و هەردووکیان پەیوەندییان بە هەنگاوەكانی دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
زیاتر لە ساڵێک و هەشت مانگە نەوتی کوردستان وەستاوە و عێراق زیاتر لە 20 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە. بڕگەیەکیان پەیوەستە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و لە شەش دۆلارەوە دەكرێت بە 16 دۆلار، کە کێشەی سەرەکی نێوان کۆمپانیاکان و حکومەتە و یەکێک لە ڕێگرییەکانی بەردەم پرۆسەکەیە.
نوێ دەکرێتەوە...

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ئاڤا هۆکاری گرانبوونی نرخی غازی ماڵان ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
عێراق تابلێتەکانی سەرژمێری دەکاتە دیاری بۆ ئوردن
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
مامەڵەی هەزاران خانەنشینی دیکە تەواو بووە و یەکەم مووچەیان وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
عێراق تابلێتەکانی سەرژمێری دەکاتە دیاری بۆ ئوردن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ڕافیدەین پێدانی قەرزی بۆ چەند توێژێک دەستپێکردەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناسرییە سایلۆیەک بەهۆی خراپی کوالێتییەکەی دەڕووخێت