مەلا بەختیار داوا لە نووسەر و ڕۆشنبیران دەکات بەشداری لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ نەکەن
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەینێ لە سلێمانی یەکێتی فێستیڤاڵێک بە ناوی گەلاوێژ ڕێکبخات، مەلا بەختیاریش داوا لە نووسەر و رۆشنبیران دەکات بەشداری لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ نەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی پێنجشەممە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فێستیڤاڵێک بە ناوی "گەلاوێژ" ڕێک بخات؛ ئەمە لەکاتێکدا فێستیڤاڵی گەلاوێژ تایبەتە بە ئەدەب و ڕووناکبیری، کە 26 ساڵە لەلایەن مەلا بەختیارەوە ڕێکدەخرێت. دوای دوورخستنەوەی مەلا بەختیار لە یەکێتی و دەستبەسەرداگرتین ناوەندی ڕۆشنەگری چاودێر، ئێستا یەکێتی دەڵێت، فێستیڤاڵەکەش هی خۆمانە و خۆمان بەڕێوەی دەبەین و پەیوەندی بە مەلا بەختیارەوە نەماوە.
لێدوانی فەرمی: مەلا بەختیار لەو هەوڵەی یەکێتی تووڕە و نیگەرانە، لەمبارەیوە قسەی بۆ ئاڤا میدیا کردووە و دەڵێت: "ئەو فیستیڤاڵەی بەیانی دەکرێت، فێستیڤاڵێکی حیزبیە، ئێمە وەکو خاوەنی فەرمی گەلاوێژ، هیچ خاوەنداریێتییەکی ناکەین، ئاگاداریشین کە نووسەرانی عێراقی کە پێشتر بەشێک بوون لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بایکۆتیان کردووە و ئامادە نین بەشداری فێستیڤاڵەکەی سبەی بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: کچی سامی هادی ئەو نوسەرەی بۆ ماوەی زیاتر لە 26 ساڵ فێستیڤاڵەکەی بەڕێوەدەبرد و دوای دوو هەفتە لە دستبەسەرداگرتنی ناوەندی چاودێر کۆچی دوایی کرد، دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک نابێت ناوی باوکی لە فێستیڤاڵەکەی سبەینێ بەکاربهێنرێت، ئاڤا زانیویەتی کەوا خانەوادەی سامی هادی ئامادەی وەرگرتنی ڕێزلێنان نین بۆ سامی هادی لە فێستیڤاڵەکەدا.
ئەمەش بزانە: هاوکات تۆمارێکی دەنگی زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت ترسیان هەبێت خەڵکێکی زۆر هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەشداری نەکات، بۆیە داوا لە کادیدرانی حیزبەکەی دەکات ئامادەبن و زۆر مەبەستیانە سبەی فێستیڤاڵەکە قەرەباڵغ بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە