سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: هیوادارین گەلی کورد بەشداریی کارایی لە داهاتووی سووریادا هەبێت
- کوردستان
- 8 کانوونی یەکەم
لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوو: "داوا لە هەموو لایەك دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنە بەر، به شێوهيهك دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا مسۆگەر بکات".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:
- بە بایەخی زۆرەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا دەکەین، داوا لە هەموو لایەک دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانە بگرنەبەر و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان بۆ هەموو پێكهاتەکان لەوانە گەلی کورد دەستەبەر بکات، هەروەها بەشداری کارایان لە داڕشتنی داهاتووی وڵاتدا مسۆگەر بکات.
- هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا پابەندی خۆی بۆ پاراستنی پەیوەندی و هاوسەنگی و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری سووریا دووپات دەکاتەوە، هەر ململانێیەک دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز بکات ڕەتی دەکەینەوە.
- جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندی هەموو گەلان و پێکهاتەکانی ناوچەکە دەکەینەوە، لە کاتێکدا پێشهاتەکان خێران و جەخت لە گرنگی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە، بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت