پارتی: هیوادارین قۆناغی داهاتوو ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ پێکەوە ژیان لە سووریا
- کوردستان
- 8 کانوونی یەکەم

لۆگۆی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە دۆخی سووریا، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، باس لەوە دەکات کە ڕێز لە بژاردە و ئیرادەی گەلانی سووریا دەگرن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 8-12-2024، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن توانییان شاری دیمەشق بگرن و کۆتایی بە 53 ساڵەی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد بێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: ڕێز لە بژاردە و ئیرادەی گەلانی سووریا دەگرین، هیوادارین قۆناغی داهاتوو خۆشی و ئارامی بێت و ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکان.
لە ڕاگەیێنراوەکەی دا پارتی دەڵێت: هیوادارین دۆخی سووریا ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردنی سەرجەم پێکهاتەکان، هەروەها ژینگەیەکی لەبار و دەرفەتی گونجاو و سەردەمیانە بۆ ژیانی شایستە بە گەلانی سووریا لە هەموو ڕوویەکەوە بڕەخسێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی خوازیارە گۆڕانکارییەکان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوەی سووریا بە باشی هەبێت، هەروەها لە چارەسەرکردنی گرفت و پەرەسەندنەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە سەرتاسەری ناوچەکە زمانی دیالۆگ ببێتە بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان و ڕێز لە ئیرادە و خواستی گەلان بگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە