ڕابەری بزووتنەوە: ناسیاومان لەناوی تەحریرولشام هەیە و بەدواداچوون بۆ پێشمەرگە دیلەکان دەکەین
- کوردستان
- 9 کانوونی یەکەم
عیسا عەبدوڵڵا خدر
ئاڤا نیوز
ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان هەڵوێستی خۆی بۆ دۆزینەوەی ئەو پێشمەرگەیەی لە زیندانەکانی سووریایە دەردەبڕێت، دەڵێت "پەیوەندییەکانمان بۆ دۆزینەوەی پێشمەرگەکە بەکاردێنین و ئەنجامی باشی دەبێت ئینشاڵا".
چیرۆکی سەرەکی: عیسا عەبدوڵڵا خدر لە 2-8-2014، لە کاتی هێرشی داعش بۆ زوممار بێسەروشوێن بووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا پەیامنێرێکی فریلانس لە یەکێک لە زیندانەکانی سووریا لە تیکتۆک ناوی "عیسا عەبدوڵڵا خدر" دەخوێنێتەوە دەڵێت خەڵکی قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای مووسڵە.
لێدوانی فەرمی: لیوا بەختیار عومەر، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی تەحریرولشام و محەممەد جۆلانی تازە هاتوونەتە سەر حکوم، بۆیە هیچ پەیوەندییەکمان نییە، دەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەو پێشمەرگەیە پەیوەندییە کەسییەکان بەکاربهێنین.
ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە ئەوەشی گوت: کەسایەتییەکی وەکو مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز پێشبینی دەکەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ گرووپەکانی سووریا وەک تەحریرولشام باش بێت، بۆیە دەکرێت لە ڕێی ئەو و پەیوەندییەکانی بەکاربهێنین.
لەلایەکی دیکەوە: عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەمبارەیەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێوە پەیوەندیتان کردووە، زانیارییەکانی ئەو پێشمەرگەیەمان پێ بدەن، ئەوەی بە ئێمە بکرێت بەدواداچوونی بۆ دەکەین لە ڕێگەی پەیوەنییەکانمان و ناسیاوەکانمان لە تەحریرولشام، ئینشاڵڵا ئەنجامەکەی باش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






