ئاڤا نیوز
دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، پرسیارێک زۆر دەکرێت ئایا چارەنووسی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێ چی دێت؟ بەتایبەت کە کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوپەیمانی ئەمریکایە و لە ڕابردوودا لەڕووی سەربازییەوە زۆر هاوکارییان کردووەن، بۆیە ئێستا چاوەکان لەسەر لێدوانی ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێن.
ئەوەی ئیستا ڕوودەدات: دوو ڕۆژە سووپای ئازادی سووریا کە گرووپێکی چەکداری ئۆپۆزیسیۆنە و تورکیا پشتیوانی دەکات، هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد واتە هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، بەتایبەت لە شاری منبج دەستپێکردووە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، تاوەکو ئێستاش ناوە ناوە شەڕ بەردەوامە. هێزەکانی هەسەدە لە چەند شوێنێک پاشەکشەیان کردووە، گرووپە چەکدارەکەش چەند ناوچەیەکیان کۆنترۆڵ کردووە، تاوەکو ئێستاش 50 چەکدار و شەڕڤان لە هەردوولادا کوژراون.
پرسیاری سەرەکی: 13 ساڵ یەپەگە و دواتر هەسەدە دژی داعش و گرووپە تووندڕەوەکان شەردەکەن و تاوەکو ئێستا 14 هەزار شەڕڤان گیانیان لەدەست داوە، بەڵام لەناو هەموو ئاڵۆزییەکاندا کە ڕووداوەکان زۆر خێرا ڕوویان دا، کورد و هەسەدە لە شەڕی دوو هەفتەی ڕابردوودا خۆیان پاراست و نەبوونە بەشێک لە شەڕەکە. ئێستاش هەموو چاوەکان لەسەر کاردانەوە نێودەوڵەتییەکانن چی لەبارەی کوردەوە دەڵێن؟
گرنگترین لێدوانەکان لەبارەی کورد
یەکەم: جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دوێنێ ڕایگەیاند، نیگەرانی پلە یەکی ئەمریکا سەرهەڵدانەوەی داعشە، بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش خۆمان ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات هەنگاو دەگرنەبەر.
دووەم: دواتر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا (واتە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە). ئیدی ئەمە بوو بە دڵنیایی تەواوەتی کە ئەمریکا دەست لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵناگرێت.
سێیەم: ئیسرائیل بۆ دۆخی سووریا بەردەوام لەسەر خەتە و پێدەچێت لە سووریای نوێ ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت. گیدیەن سەعار، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت: "دەبێت پێکهاتەی کورد لە سووریا پارێزراو بێ و هێرشەکان بۆ سەر کورد ڕابگیرێن".
چوارەم: ئەوەی دەمێنێتەوە هەڵوێستی تورکیایە، هەرزوو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: "هیچ جۆرە دەسەڵاتێک کە درێژکراوەی پەکەکە بێت، نابێت وەکو لایەنێکی شەرعی لە سووریای ونێ ڕۆڵی هەبێت".
پێنجەم: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە خاوەنی خاوەنی زیاتر لە 110 هەزار چەکدارە، دوو ڕۆژ پێش ئەوەی دەسەڵاتی ئەسەد بکەوێ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە جلی سەربازی و بە زمانی کوردی وتی، پەیوەندییان لەگەڵ گروپی تەحریرولشام هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کارکردن لە زۆنی دووەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران دەست پێدەکات
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێک پۆستێکی باڵا لە دادگای فیدڕاڵی وەردەگرێت
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا داوای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کارکردن لە زۆنی دووەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران دەست پێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵینەوە لە شێواندنی سرووشتی گەلی شێرانە دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بەنزینی پاڵپشتیکراو دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی "سەردانەکەی سەرۆککۆمار"؛ ڕۆژنامەنووسان لە فێستیڤاڵی کەرکووک دەردەکرێن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت