ئاڤا نیوز چیرۆکی ڕزگارکردنی ژنێکی ئێزیدی لە سووریا بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 10 کانوونی یەکەم
گرافیکی هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای 10 ساڵ لە چاوەڕوانی دوازدەیەمین ئەندامی خێزانێکی ئێزیدی لە چەپۆکی خێزانێکی داعش ڕزگار دەکرێت و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو باوەشی ئارامی بە کەسوکاری بکاتەوە و حەسرەتی غەریبی دووری ماوەیەکی درێژ بەبا بدات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵ 2014، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و داگیری دەکەن، هەر بەوەش نەوەستان منداڵ، گەنج و پیر ڕاپێچ دەکەن، خێزانەکان لەیەک دەترازێنن و هەر ئەندامەی بە لایەکدا دەبەن، لەو کاتەدا (س . خ) کە ژنێکی ئێزیدییە خۆی و 11 ئەندامی دیکەی خێزانەکەی کەوتنە دەستی داعش، هەر 11 ئەندامەکەی دیکە بەچەند قۆناغێک لە دەستی داعش دەرهێنران و تەنیا چارەنووسی (س . خ) بە نادیاری مایەوە تا سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش لەبەشی باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕزگار کرا.
وێنە گەورەکە: (س . خ) دوای دەستگیرکردنی دەگوازرێتەوە تەلەعفەر ماوەیەک لەوێ دەیهێڵنەوە دواتر بەرەو مووسڵ دەیبەن، لەوێشەوە بەرەو سووریای دەیگوازنەوە بەزۆرەملێ لە ئەندامێکی داعش مارە دەکرێت و ماوەی 10 ساڵ لەگەڵی دەژیت و دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد لەلایەن نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش ئازادکرا.
لێدوانی فەرمی: حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش بەئاڤا نیوزی گوت، "ئەو ژنە ئێزیدییە لە سووریایە و شوێنی پارێزراوە و دوای تەواوکردنی ڕێککارە یاساییەکان لە دیوی سووریا، دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان، کە چەند ڕۆژێکی کەم دەخایەنێت."
جەختی لەوەشکردەوە ئەم دۆخە بە دەرفەت دەزانن بۆ گەڕان و بەدواداچوون بەدوای ونبووانی ئێزیدی و گومان دەکەن هەزار ئەندامی دیکەی خانەوادەی ئێزیدییەکان لە سووریا بن و کار لەسەر شاد کردنەوەیان بەخێزانەکانیان دەکەن.
ئەوەش بزانە: تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 584 ڕفێنراوی ئێزیدی لە دەستی داعش ئازادکراون و دوو هەزار و 591 کەس ماون بە چارەنووسی نادیار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






