ئەمریکا مەرجەکانی خۆی بۆ داننان بە حکومەتی نوێ لە سووریا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 11 کانوونی یەکەم

دیمەنی کۆشکی سپی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ سووریایەکی نوێ دووپاتکردەوە و چەند مەرجێکیشیان ڕاگەیاند بۆ داننان بە حکومەتی نوێ.
وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن و دەستبەکاربوونی محەممەد بەشیر وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی سووریا، ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ سووریای نوێ ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: ئهنتۆنی بلینكن، وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا ڕایگەیاند. کۆشکی سپی چەند مەرجێکی داناوە بۆ داننان بە حکومەتی تازەی سووریا، ئەمانیش:-
یەکەم: هەر حکومەتێک جێگەی بەشار ئەسەد بگرێتەوە، دەبێت ڕێز لە مافی کەمینەکان بگرێت.
دووەم: پێویستە وڵاتانی دیکە خۆیان لە هەر دەستوەردانێک لە چارەنووسی سووریا بەدوور بگرن.
سێیەم: ئەمریکا پشتگیرییهكی تهواو له حكومهتی داهاتووی سووریا دهكات و دانی پێدا دهنێت.
چوارەم: پشتگیری لەو سەرکردە نوێیانەی سووریا دەکەین کە تیرۆر ڕەتدەکەنەوە.
پێنجەم: سووریای نوێ دەبێت ڕێگری بکات وڵاتەکەی ببێتە مۆڵگەی تیرۆر و هەموو جبەخانەی کیمیایی و چەکی بایۆلۆجی سوپای بەشار ئەسەد دەبێت لەناو ببرێت.
شەشەم: کۆشکی سپی هەوڵدەدات سووریا لە خولگەی ئێران و ڕووسیا دەربهێنێت کە لایەنگرانی سەرەکی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوون.
ئەمەش بزانە: ئەمریکا و بەریتانیا دەیانەوێت دەستەی تەحریرولشام کە ئەبوو محەممەد جۆلانی سەرۆکایەتی دەکات و یەکێکە لە داواکراوانی لسیتی ڕەشی ئەمریکا، لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت و پشتگیری بۆ سووریای نوێ دەربڕیوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن





