لە ڕێگەی ئاڤاوە وارسی زیندانییەکی سیاسیی داوای گەڕاندنەوەی مافەکانی دەکات
- کوردستان
- 11 کانوونی یەکەم

دادگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەوەی باوکی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعس بەهۆی کوردبوونەوە وەکو هەزاران کەسی دیکە بەند کرا، بەڵام ماف و شایستە داراییەکانی وەکو زیندانی سیاسیی وەرنەگرتووە، وارسەکەی دەڵێت "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکات".
چیرۆکی سەرەکی: حسێن عەلی محەممەد ئەحمەد کە بە ڕەسەن خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەیە، لە ساڵانی 1982 بۆ 1983 لە زیندانی تۆپزاوە لە باشووری کەرکووک لەگەڵ ژمارەیەک خەڵکی سنوورەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ بەندکران، دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر ئازادکران.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حسێن، کوڕی (حسێن عەلی محەممەد)ە و وارسیەتی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە دادگای سلێمانی بانگیان کردین و سوێندی یاساییمان خوارد، ئەو کەسانەی لەگەڵ باوکم بەند کرابوون شاهێدی زیندانیکردنەکەیان بۆ دا، دواتر ناسنامەی زیندانی سیاسیی لە بەشی سێیەم و چوارمی زیندانیانی سیاسیی بۆ باوکم و ناسنامەی وارسیش بۆ من دەرکرا، ئەو کەسانەی لەگەڵ باوکم بەندکرابوون هەموویان مووچەیان بۆ بەستراوە و مافەکانیان وەرگرتووە، بەڵام هیچ بۆ باوکم نەکراوە.
وارسی زیندانییە سیاسییەکەی هەڵەبجە ئەوەشی گوت: داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی دەکەم، ئەم کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی ئێمەش مافی خۆمان وەربگرین.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدوڵڵا مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاڵکراو و زیندانیانی سیاسیی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2011ی شایستەی گیراوی سیاسیی کە لەپەرلەمانی کوردستان دەرچووە کار دەکەین، هەروەها بەگوێرەی یاسا و ڕێکار و ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی جدی بۆ ئەم بابەتە دەکەین، بۆ ئەوەی بزانین لە چ قۆناغێکی یاساییدایە، هەر ڕێکار و ڕێنماییەکی یاسایی هەبوو لەگەڵ ئەو بەڕێزە هاوکار دەبین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2011ی بۆ دەستەبەرکردنی شایستە و مافی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسیی کوردستانە بە قەبارەی قوربانیدانەکەیان، ئەمەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان دیاریکرابن و بە هۆکاری سیاسیی گیرابن، یان ڕاگیرابێتن، یان لە نێو زیندان لەدایکبووبێتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






